بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی سەباح، ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند کە لە دەسپێکی ئەو وڵاتە لە خاکی سووریا ناسراو بە چڵی زەیتوون، ٣١ سەربازی ئەو وڵاتە کوژران و ١٤٣ سەربازی تریش بریندار بوون.
لە بەیانییەی دەرکراو لە لایەن ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بە بێ ئاماژە بە بەردەوامی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنقەرە لە خاکی سووریا بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بە بێ ئیزنی دەوڵەتی یاسایی دیمەشق جەخت کراوە کە لە ڕەوتی ئەو دەستێوەردانی ٥١ ناوچەی ستراتیژیکیش داگیر کراوە.
Your Comment